دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەتەواوی توانیومانە نەخۆشی تالاسیمیا بنەبڕ بکەین.
میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لە ئێستادا ئەوەی پێویست بوو بۆ ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشانی تالاسیمیا جێبەجێمان کرد لەشاری سلێمانیدا، ئەویش بەچەند قۆناغێک و بەگوێرەی پلانی داڕێژراوی خۆمان بۆ ئەو مەبەستە.
ڕاشیگەیاند پێشگری و ڕێگریمانکرد لەحاڵەتی نوێ لەڕێگەی پشکنینی پێش هاوسەرگیری و دەستنیشانکردنی پێشوەختە Chorionic vellus sampling، ئەمەش تەنها لەشاری سلێمانی دەکرێت و جاران ساڵانە 6070 حاڵەت تۆمار دەکرا، بەڵام چەند ساڵێکە دامان بەزاندوە بۆ (5) حاڵەتی نوێ وە لە (5) ساڵی داهاتوودا دەیکەین بە سفر.
ئاماژەی بەوەشدا، باشترین چارەسەرمان بە خوێن و دەرمان کردوە و لەپڕۆسەی چاندنی مۆخدا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە.
12-03-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,783 times
Write your comment about this item!