دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت کە لە یەکەم ڕۆژی #نەورۆز#دا بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە 11 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 79 نەخۆشیش داخڵی نەخۆشخانە کراون.
میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا 79 کەس داخڵی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون بۆ چارەسەر، بەڵام 602 کەس لەو ڕۆژەدا سەردانی هەمان نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
وتیشیبەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا 11 کەس بریندار بوون و دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەبیش گیانیان لەدەستداوە، جگەلەوەش 15 کەسی دیکەش بە ڕووداوی جیاجیا برینداربوون.
جەختیشی کردەوە، کە هیچ بریندارێکی شەڕ و فیشەک و تەقەمەنی نەچۆتە نەخۆشخانەکانیان، دەشڵێت ئەو پلانەی بۆ نەورۆز داماننابوو لە ڕێگەی نەخۆشخانەکانمان و تیمە گەڕۆکەکانمان لەسەر شەقام و سەیرانگەکان سەرکەوتوو بوو.
22-03-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,829 times
Write your comment about this item!