دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەپێی بەڵگەنامەیەک حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 بە پێی دوو گرێبەست دەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەی غازی سروشتی دەکات،بێ ئەوەی ناوی ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرابکات کە گرێبەستی لەگەڵداکردوون و لەبەڵگەنامەکدا بە پیت ناویان هێنراوە.
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە دەست دواڕۆژ کەوتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی واژوو کردووە لەگەڵ کۆمپانیای (A) بۆ بەرهەمهێنانی بڕی (450) میلۆن مەتر چوارگۆشە غازی سروشتی لە ڕۆژێکدا، کە 150 میلۆن مەتر چوار گۆشە تا کۆتایی ساڵی 2017 تەواو دەبێت.
هەر بە پێی بەڵگەنامەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستێکی تری واژووکردووە لەگەڵ کۆمپانیای (B) بۆ بەرهەمهێنانی (50) میلۆن مەتر چوارگۆشەی غازی سروشتی ڕۆژانە کە لە کۆتایی ساڵی 2017 تەواودەبێت.
بە پێی بەڵگەنامەکە گرێبەستەکە لەگەڵ دوو کۆمپانیای جیاوازه و ناوەکەیان بە پیت هاتووه و نازانرێ چ کۆمپانیایەکن، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕی (500) میلۆن مەتر چوارگۆشەی غازی سروشتی ڕۆژانە، کە 200 میلۆن مەتر چوارگۆشەیان لە قۆناغی یەکەم بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
هەر بەپێی بەڵگەنامەکە کە دەست دواڕۆژ کەوتووە، لە ئێستا کۆمپانیای دانەغاز ڕۆژانە بڕی (330) میلۆن مەتر چوارگۆشە غازی سروشتی بەرهەمدەهێنێت.
لە کۆتایی ساڵی 2016 کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی، ڕایگەیاند وەبەرهێنانی غازی سروشتی لە هەردوو پڕۆژەی غازی کێڵگەی بنەباو و کێڵگەی میرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن لە سەرەتای ساڵی 2017.
لەراپۆرتەکەی گەنەڵ ئینێرجییدا هاتووە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کردووە.
بە پێی زانیارییەکانی ناو بەڵگەنامەکە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجیش لە ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی تورکی لە گفتوگۆدایە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن بە هەناردە کردنی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە.
01-04-2017