دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی زیاتر لە چوار هەزار دۆسیەی زیادەڕەوی زەویی و زاری ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەولێر کردبوو بە مەبەستی جیاکردنەوە، لە ئێستاشدا سەرجەم دۆسیەکان ڕەوانەی دادگاکران بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری.
بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ زیاتر لە چوار هەزار دۆسیەی زیادەڕەوی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی لەشاری هەولێر ئاڕاستەی دادگاکراون بەمەبەستی بڕیاڕدانی کۆتایی لەسەری.
هەر بە پێی زانیارییەکان سەرجەم دۆسیەکانی لەسەرەتای ساڵەکانی نەوەدەوە بوو زیاتر لە 4 هەزار کەسیش له و دۆسیانە ناویان هاتووە لە ئێستاشدا دۆسیەکان لە لایەن داواکاری گشتی جیاکراوەتەوه و ئاڕاستەی دادگا پەیوەندیدارەکان کراوە.
دواڕۆژ، زانیویەتی بەشێک له و زەویانە لە ڕابردوو بەشێوەی موساتەحه و گرێبەست مۆڵەتیان وەرگرتووە زۆربەی ئه و دۆسیانەش دەکەوێتە سنووری دەشتی هەولێر.
لای خۆیەوە د. فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئه و موڵکانەی کە داگیرکراون دوای وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادگاکانەوە، لە ڕێگای میکانیزمی گونجاو دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
ناوبراو، وتیشی ئەگەر دەرکەوت هەرکەس و بەرپرسێکی حزبی و حکومی لە ئەنجامدانی ئه و زیادەڕەویانە ئاسانکاریی کردبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت.
12-04-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,916 times
Write your comment about this item!