بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ئێعدامی 7 زیندای ئەمنییەتی پەسەند کرا کەسزاکەیان محاربە نییە.
بەگووێرەی هەواڵەکە،عەلیزادە تەباتەبایی پارێزەری دۆسیەی ئەو کەسانە کە 7 تاوانباری تیرۆری مەلا تینا بتۆمەتی محاربە بئێعدام مەحکووم کرابوون لەحاڵەتێکدا کەتاوانەکەیان محاربە نەبوو.
ئەم حەوت کەسە لە#مەهاباد# دەسبەسەر کرابوون.تۆمەتی سەرەکی ئەوان کوشتنی مەلایەکی ئایینی پێڕەوی ئایینزای سوننە “مەلا تینا” بەهۆی بیروڕای جیاواز بوو وئەم کوشتنەیان دابوویە پاڵ ئەوحەوت کەسە،بەڵام ئەم حەوت کەسە ڕەتی دەکەنەوە ودەڵێن کاری ئێمە نییە.لەکۆتاییدا حوکمی ئێعدامی ئەوان لەلایەن دادوەر “مقیسە” پشت ڕاستکرایەوە.
پاش سکالای پارێزەری دۆسیەکە،ئەم ڕەوتە پەلی کێشایە دیوانی باڵایووڵات، وحوکمی ئێعدام پووچەڵ بوویەوە،وهەنووکە نێردراوە بۆ لقی 15ی دادگای شۆڕش.
جێگەی بیرهانینە،”ڕێکەوتی 7ی ڕەزبەر 1387 مەمۆستایەکی ئایینی سوننە لە مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەسانێکی نەناسیاوەوە تیرۆر کرا،پاش ماوەیەک هەواڵی دەسبەسەرکردنی 7کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیەندرا. بەڵام لەهەبوونی دادگایەکی فەرمی وبێ لایەن وهەروەها پارێزەرێکی سەربەخۆ بێ بەهرەن کەئەمە بۆخۆی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ ولەجاڕنامەی مافی مروۆڤدا لەمادەی 10ی هاتووە:هەرمرۆڤێک بایەخ ونرخی ئەوەی هەیە کەبایەخمەند بێت بە دادگایی ولێکۆڵینەوەیەکی دادوەرانە لەدادگایەکی بێ لایەن وسەربەخۆ تالەبەرانبەر هەرچەشنە تۆمەتێکی سزادان دژبە ئەوکەسە، ماف وخواست وهەروەها سزادانیشی بەئاشکراو دادوەرانە پێداچوونەوەی بۆبکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
23-04-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,364 times
Write your comment about this item!