دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە (11) ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەکی #زانکۆی هەڵەبجە# تەرخانکرد، وتەبێژی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# دەڵێت پارەکە بۆ دروستکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی زانکۆکەیە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2017، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوا بەدوای نووسراوی وەزارەتمان بە ژمارە (12134) بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دابینکردنی بودجە بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پڕ ەپارەکەی تەرخانکرد.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕوونیشیکردەوە لە 7ی ئایاری 2017 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (1967) ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی بڕی یانزە ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زانکۆی هەڵەبجە.
باسی لەوەشکرد کە شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دیناری بۆ باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، هەروەها پڕۆژەی بینای بەشی ناوخۆیی 2 لە قۆناغی سێییەم پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
وتیشی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتۆتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دوای ئەنجامدانی ڕێکاری پێوست، دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
#16-05-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,038 times
Write your comment about this item!