بەرێزان - لە تۆری میدیای ڕووداو
بەرێزان - خانەوادە و کەسوکاری شەهید شیفا گەردی ڕۆژنامەنوس
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی خاتوونی ڕۆژنامەنووسی بە توانای کەناڵی ڕووداو، خاتوو (#شیفا گەردی#) مان بیست و لەناخەوە خەمباریکردین، شەهیدبوونی خاتونێکی وەک شیفا گەردی ئەوەمان پێدەڵێت کە ئافرەتانیش لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ هاوشێوەی برا پێشمەرگە قارەمانەکان خەبات دەکەن لەپێناو گەیاندی هەواڵ و گواستنەوەی چالاکیەکان کەبەیەکێک لە کارە مەترسیدارەکان دادەنرێت.
لە خۆبردوانە له و پێناوەدا خاتوو شیفا گەردی گیانی خۆی سپارد، بە شەهید بونی ناوی خۆی لە دڵی هەموواندا بۆ هەمیشەیی چەسپاند، پرسە وهاوخەمی خۆمان بە بەرێزان لە تۆری میدیای ڕووداو و هاوپیشەکانی و بنەماڵه و کەس وکاری شەهید شیفا گەردی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک بدات و شەهید شیفاگەردی بە بەهەشتی بەرینی خۆی ببەخشێت.
إنا لله وإنا الیه ڕاجعون
دڵسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
25-02-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,323 times