#وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن#ی حکومەتی هەرێم داهاتی مانگی نیسانی ئاشکراکردو ڕایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیارو 247 ملیۆن دینار داهاتیان هەبووە بەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانیەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، داهاتی مانگی نیسانی ئەمساڵ زیاتر لە شەش ملیارو 247 ملیۆن دینارە، کە تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتە، بە هەردوو #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی# هەولێر و سلێمانییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی خشتەی داهاتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەو ماوەیەدا داهاتی وەزارەت شەش ملیارو 247 ملیۆن و 351 هەزار و 669 دیناری عێراقیە.
رونیشکردووەتەوە، داهاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و پۆستە و گەیاندن و گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ترام وای و کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەخۆ گرتووە.
24-05-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,892 times
Write your comment about this item!