شیر هەڵبزڕکا لە هەموو شتێک خراپترە
شیر یەکێک لە خۆراکە گرنگەکانی مرۆڤە، لەمناڵیەوە #فرچک#ی پێوە گرتوە، دواتریش لەگەڵ ماڵیکردنی ئاژەڵە ماڵیەکان ئەو بایەخەی شیر هەیەتی تا هاتووە زیادیکردووە تا ئەمڕۆ، لەگەڵ گرنگیەکەشی خاوێنترین خواردنەوەی مرۆڤیشە، بەڵام کە هەڵبڕکا و هەڵبزڕکا وەک هیچ جۆرە خواردنەوەیەکی تر پیس نابێت، ئەم پەندە لە کوردەواریدا بەکار دەهێنرێت بۆ کەسێک کە زۆر باش بێت لەدەرفەتێک خراپ بێت وەک هیچ کەسیتر خراپ نابێت، یان خوێندەوارێک بەکۆڵێک بڕوانامەوە نەفام بێت، یان ئەوانەی لە #پەرتوکە ئاسمانیەکان# شارەزا بن و بگەنە حاڵەتی خوانەناسی پێیان دەوترێت شیر هەڵبزڕکا لە هەموو شتێک خراپترە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,711 times
Write your comment about this item!