گەشتوگوزاری #سلێمانی# پێشبینیدەکات، ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لەجەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا، بۆ دوو هێندەی جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو بەرزبێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەماوەی چوار ڕۆژداو تائێستادا 30 هەزار گەشتیار ڕوویان لەپارێزگای سلێمانی کردووە، لەکاتێکدا لەجەژنی ساڵی ڕابردوو لەماوەی هەشت ڕۆژدا 45 هەزار گەشتیار ڕوویان لەسلێمانی کردبوو.
ئارام شوانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند، لەچوار ڕۆژدا 30 هەزار گەشتیار ڕوویان لەسلێمانی کردووه و چاوەڕوانن گەشتیاری زیاتر ڕوو لە پارێزگاکە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئاماری هەشت ڕۆژ ڕادەگەیەنن و هێشتا چوار ڕۆژی دیکە ماوە، بۆیە پێشبینی دەکەن ڕێژە بۆ دوو هێندەی جەژنی ساڵی ڕابردوو بەرزبێتەوە.
لای خۆشیەوە، مستەفا حەمەڕەحیم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند، ئامارەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەریدەخەن کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار هاتووەتە سنوری سلێمانی و پێدەچێت ژمارەکە بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.
وتیشی کە دوای جەژن ئاماری کۆتایی هاتنی گەشتیاران ڕادەگەیەنن.
26-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,599 times
Write your comment about this item!