شاعیرێکی خەڵکی شاری #کەرکووک#ی #باشووری کوردستان#ە، تا ئێستا پێنچ دیوانی بەزمانی هۆڵەندی بڵاو کردۆتەوە. دیوانی یەکەمی (تیشکی بەهار ساڵی2002)، دیوانی دووهەم (بەره و ئارارات ساڵی 2006) دیوانی سێهەم (لە دوورەوە ساڵی 2009)
دیوانی چوارهەم (هەرێم ساڵی 2011)، دیوانی پێنجەم(تیشکی نادیار ساڵی 2013) لەساڵی 2011 بابان کەرکووکی لەلایەن شارەوانی (ئوترێخت)ەوە لەهۆڵەندا (خەڵاتی کڕۆنەستی پیندیا) پێ بەخشرا، ئه و خەڵاته دوو ساڵ جارێک پێشکەش بە نوسەران و شاعیرانی لێهاتوو ئەکرێت. لیژنەی خەڵاتەکە لەسەر کارەکانی شاعیر گووتیان ئێمە ئەم خەڵاتە پێشکەش بەم شاعیره ئەکەین، لەبەر ئەوەی له شیعرەکانیدا، پابەندبوونی سیاسی تێدایە و فۆڕمێکی شعریی نوێی خوڵقاندووە، باسی ئازاری وڵاتەکەی و مرۆڤایەتی ئەکات.
شایانی باسە ئەوە دووەمین جارە، شاعیرانی کورد بەختیان یارئەبێت و ئەبنە شاعیری ساڵی شارە گەورەکانی هۆڵەندە، ساڵی 2007 یش #ئیبراهیم سەلمان#، شاعیر و ڕۆمانوس و فلیمسازی ناسراوی کورد، کە ئێستا بەرهەمەکانی بە زمانی هۆڵەندی ئەنوسێ، بوو بە شاعیری ساڵ لە شارەوانی باکووری شاری ئەمستردام.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,550 times
Write your comment about this item!