لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لەچەند گوندێکی سنوری ناحیەکانی #خورماڵ# و #بیارە# ئاگرێک کەوتووەتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی #هەڵەبجە#ش ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی سەختی ناوچەکە و بەردەوامی ڕەشەباوە ناتوانین بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکەین.
ملازم زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەسنوری گوندی ئەحمەدئاوا و گوڵەخانەی سەر بە ناحیەی خورماڵ ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە و تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی خورماڵیش گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەیەن، کە بەهۆیەوە بە سەدان دۆنم لەباخ و دارستان و لەوەڕگای سروشتی ناوچەکە سوتاون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لە گوندەکانی هاوار و دەرەتوێ لە سنوری ناحیەی بیارە ئاگرکەوتوەتەوە و تائێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هاوکات تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکانمان بۆ ڕون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆی ئه و ئاگرانەوە زیان بە سەدان دۆنم لە زەوی و زار و باخ و لەوەڕگاکانی ناوچەکە گەیشتووە و بەهۆی سەرقاڵیمان بە کوژادنەوی ئاگرەکە ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە.
وتەبێژەکەی بەرگری شارستانی هەڵەبجە جەختی لەوەشکردەوە، بەهۆی بونی ڕەشەبا و هاوکات سەختی ناوچەکە و نەگەیشتنی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژاندنەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە کاری کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئه و ئاگرانە سەختتر بکات.
بەپێی دواین زانیارییەکانیش لە ڕووداوەکەدا کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە برینداربووە و پاش سوتانی نزیکەی 100 دۆنم باخ و دارستان کۆنتڕۆڵکراوە.
01-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,588 times
Write your comment about this item!