قائیمقامی #سلێمانی#، ڕای دەگەیەنێت، شوێنی تایبەت بۆ دەستگێڕ و عارەبانەچییەکان درووستکراوە و ئێستا کاسبکاران دەتوانن لەو شوێنانە کاری خۆیان بکەن، جەختیشی کردەوە لەوەی کەس ناتوانێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو شوێنانەوە بکات، هەرکەسیک کارێکی لەو شێوەیەش بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
#ئاوات محەمەد#، قائیمقامی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ(باسنیوز) ڕایگەیاند : لە چاڵەکەی مزگەووتی گەورەی شاری سلێمانی، 590 شوێنی تایبەت بۆ دەستگێر و عارەبانەچییەکان درووستکراوە و لە ئێستا ئەو کاسبکارانە دەتوانن لەو شوێنانە ئیش و کاری خۆیان بکەن.
گوتیشی: چیتر ڕێگە نادەین دەستگێڕ و عارەبانەچییەکان لەناوەندی بازاڕدا جەنجاڵی بۆ خەڵکی درووست بکەن، چونکە دەمانەوێ سیمای شاری سلێمانی جوان بکەین.
قائیمقامی سلێمانی، جەختیشی کردەوە، کە هیچ کەسێک ڕێگەپێدراو نییە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو شوێنانەوە بکات، گوتیشی : ئه و شوێنانە موڵکی حکوومەتن و هەر دەستگێڕ و عارەبانەچییەک شوێنەکەی بفرۆشێت، یاخود بیدا بەکرێ، شوێنەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و دواتر ڕووبەڕووی یاساش دەکریتەوە.
لە سەرەتایی مانگی ئاداری ئەمساڵدا قائیمقامی سلێمانی، بڕیاری دا چیتر دەستگێڕ و عارەبانەچییەکان لەنیو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا نەوەستن، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری ئەو کاسبکارانەی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر دەستگێڕ و عارەبانەچی بێ کارن.
02-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,265 times
Write your comment about this item!