بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندەی کۆمەڵەی مافی کوردستان گەیشتووە یەکێک لە ئەندامانمان بە ناوی #عەدنان ڕەشیدی# کە خەڵکی #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوارەی باشووری کوردستان و شاری پێنجوێن بووە، لە لایەن ئاسایشی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و دوای ماوەی چوار کاتژمێر هێشتنەوەی لەو ناوەندە ئەمنییەی شاری پێنجوێن ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و تەنانەت بنەماڵەکەیشی ئاگاداری نین کە بۆچی گیراوە و بۆ کوێ بردراوە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەرکردنی ئەو هاوکارەمان شەرمەزار دەکەین و لەهەمان کاتدا داوا لەدەزگا پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی هەرێم دەکەین کە بە زووترین کات ئەو بەڕێزە ئازاد بکەن. هەروەها داواکارین ڕێکخراوە مافی مڕۆڤییەکانی کوردستانی و نێودەوڵەتی، گووشار بخەنە سەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی ناوبراو و هەروەها چارەسەری ئەو کێشانەی لەبەردەم چالاکانی مەدەنی و پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو هەرێمەدا بوونی هەیە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,745 times
Write your comment about this item!