#مەلا خۆرکە بووە#
ئیدیۆمێکە لەنێو کوردان دوای بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام هاتۆتە ئاراوە، چونکە (شەرع وسولح وفەتوا و ناشتن و تەلقین و پێش نوێژی وتاد) کاری مەلا بووە، بۆیە لە ئاواییەکانی کوردستان لەسەر خەڵکەکە بوو مەلا بەخێو بکەن، ئەم ئیدیۆمە لەوە سەرچاوەی گرتووە کاتێک خەڵک پرسیاری بەروبوومێکی کشتوکاڵی وەک تور و سلق و کەوەر و تەرەتیزە و کەرەویز و گندۆرە و شوتی و خەیار و تەماتە و هەنجیر وتاد بکەن، یان هەموو بەرهەمێک سەرەتای پێ گەیشتنی و گوڵ بەدەمی پێی وتراوە (مەلا خۆرە بووە) واتە سەرگوڵەکەی بۆ مەلا دەبێت، چونکە ڕێزی مەلاکان لەناو کوردان زۆر گیراوە هەموو ڕسق و بەرهەمێک حەزدەکرا سەرتۆپ و یەکەم بەری سەرگوڵی بۆ ماڵی مەلا ببردرێت کەواتە بۆیە وتراوە مەلا خۆرکە بووە وە خەڵکیش بەو ئیدیۆمە تێ دەگات کە بەرهەمەکە سەرەتایەتی و خەریکە تەواو پێ بگات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 749 times
Write your comment about this item!