بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 144 کۆٶلبەری کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون و بریندار بووون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 144 کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون و بە شێوەیەکی نێونجی هەر هەر مانگێکدا 21 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوە دیاریکراوەدا 47 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەست داوە کە 24 کەسیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و 23 کەسیشیان بەهۆی ڕوووداوی هاتوچۆ، یان ڕووداوە سروشتییەکان گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات 97 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە 53 حاڵەتیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و 44 حاڵەتی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و ڕووداوە سروشتییەکان تۆمار کراوە.
تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە کاتێک دایە کە بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی ساڵی 2016 دا 96 کۆڵبەر کوژرابوون و یان بریندار کرابوون، بەڵام ئێستا تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا 48 حاڵەت زیادی کردووە.
01-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,439 times
Write your comment about this item!