کۆڵبەرێکی شاری #سەردەشت#ە تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە و منداڵێکیشی هەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوڵبەری دەکرد.
ئەم کوڵبەرە کوردە لە ساڵی 2013دا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران بەتوندی بریندار دەبێ و بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری پزشکدا بووه.
ئەبوبەکر مەولانیا لە خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا لە شاری خۆی بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لە گرتوخانەی ئیتلاعات، لێپرسینەوی لەگەڵ دەکرێ و ئەشکەنجە دەدرێت. لە ڕێکەوتی 27ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە شاری سەردەشت بێسەروشوێن بووه.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,317 times