$باشووری کوردستان$
- ئێران سنووری ئاسمانیی لەسەر باشووری کوردستان داخست.[2]
- ئەمشەو کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی #بزوتنەوەی گۆڕان# بۆ دوابڕیار لەسەر پشتگیریکردنیان لە ڕیفراندۆم ئەنجامدرا و ئەندامێکی جڤاتەکەش ڕایگەیاند کە گۆڕان لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستاندایە، بەڵام دەنگدەرانیشی سەرپشک کردوە دەنگ بە بەڵێ دەدەن یان نەخێر.[2]
- کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی #کۆمەڵی ئیسلامی# ڕایدەگەیەنێت، کوردستان لە بارێکدایە کە بەرپرسان و پارتەکان دەبێت لە نێوان دوو بژاردەی زەرەردا ئەوەیان کە زەرەری کەمترە هەڵبژێرن.[1]
- باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاگاداری هاوڵاتییەکانی لەهەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە ئەگەر سبەی #ڕیفراندۆم# ئەنجامبدرێت لەوانەیە بارگرژی ڕووبدات، بۆیە پێویستە سەلامەتی خۆیان بپارێزن.[1]
- تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەختی تۆپبارانی گوندەکانی #بەربزین# و #سێوکان# و بن پەرێزە و بەنێ و بنە ڕەشکین و چەند گوندێکی تری دەوروبەری کرد، لە ئەنجامدا تۆپێک لەنزیک خانووی ماڵی هاوڵاتیەکیدا و بەهۆیەوە ژنێک بریندار بوو، هەروەها زیانی مادیش بەر ماڵی ژنەکە کەوت.[4]
- ئێران مانۆڕێکی سەربازی لەسنوری هەرێم دەستپێکرد.[2]
- وەفدێکی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #کەرکووک#ەوە سەردانی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم کۆدەبنەوە.[2]
- جەمال محەمەد، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەشەڕی کۆنتڕۆڵکردنی #حەویجە#دا پێشمەرگە هەماهەنگی سوپای عێراق دەکات لەدوو میحوەردا.[3]
- هێشتا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ ڕاپرسی لەناو #سلێمانی# پێداویستییەکانی بۆ بنکەکانی دەنگدان دابیننەکردووە، سەرپەرشتیاری بنکەکانیش دەڵێن پڕۆسەی ئامادەکارییەکان زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن.[1]
- حاکم #قادر حەمەجان#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:بەبێ کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان ڕیفراندۆم بکرێت، ڕاگرتنی باشترە لە ئێستادا.[4]
- بەڕێوەبەری #فرۆکەخانەی هەولێر# ئەمڕۆ ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە کە هەردوو کۆمپانیای فرۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و ئەتڵەس گەشتەکانیان لە نێوان تورکیا و هەولێر ڕاگرت.[1]
- #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباریی ئایینی داوا لە سەرجەم مزگەوت و پەرەستگاکان دەکات سبەینی بەدەنگی اللەاکبر و تەکبیر لێدانەوە پشتیوانی لەسەربەخۆیی کوردستان بکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوری سوریا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی کۆمۆنەکانی باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ڕێژەی بەشداربوون 70٪ بووە.[4]
- #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی #دێرەزۆر# کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆریان دەستپێکردووە، هەزاران هاوڵاتی دێرەزۆریان لە چنگی چەتەکانی #داعش# ڕزگارکرد.[4]