بەشی کوردستان- دادپزیشکیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 96دا 125 کەس لە پارێزگای کوردستان بەهۆی #ڕووداوی هاتوچۆ#وە گیانی خۆیان لەدەست داوە و 2 هەزار و 322 کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 96دا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوەوە 2 هەزار و 322 کەس لە سەنتەرە پزیشکییەکانی دادپزیشیکیدا پشکنینی جەستەیان بۆ کراوە ئەوەش لە حاڵێکدایە ساڵی ڕابردوو ئه و ئامارە هەزار 889 کەس بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە کۆی برینداربووانی ڕووداوی هاتوچۆی 4 مانگی ڕابردوودا هەزار و 668 کەسیان پیاو و 654 کەسیشیان ژن بوون.
هەروەهاش لەم چوار مانگەی ڕابردوودا 4 کەس بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە باڵاخانەکانی کوردستاندا گیانی خۆیان لەدەست داوە کە لەچاو ڕێژەی 5 کەسیی ساڵی ڕابردوو داشکانی بووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کردووە لە کۆی کوژراوانی چوار مانگی یەکەم بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوەوە 107 کەسیان پیاو و 18 کەسیشیان ژن بوون.[1]
31-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,044 times
Write your comment about this item!