بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و نارەزایی دەردەبڕین بەرامبەر ئەو کارە دڕندانەی کە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە بۆرما دەکرێت، کە بووەتە جێگەی نیگەرانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و موسڵمانانی جیهان بەگشتی، کە ئەم ڕەفتارانە بەرامبەر میللەتە چەوساوەکان دەکرێت کە دورە لە گشت بەها مرۆڤایەتییەکان و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ شکاندنی ئه و بێدەنگییە و چارەسەرکردنی کێشەی ئەم میللەتە ستەملێکراوە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت.
دووبارە هاوسۆزی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ قوربانیانی مسوڵمانانی بۆڕما بە ناوی سەرجەم ئاینەکانی کوردستانەوە.
#وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی [1]
04-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,349 times