کۆمپانیای #گەنەڵ ئینێرجی# ئاشکرایکرد، کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی نەوتی #تەقتەق# بۆ زیاتر لە 20 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەری فەرمی کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوه و کۆپییەکی لای دواڕۆژە، ڕایگەیاندووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تەقتەق لە ئێستادا بەرزبووەتەوە بۆ 20.129 بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لەمانگی ئابدا ڕۆژانە تەنها 14.043 بەرمیل بووە.
گەنەڵ ئینێرجی یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری وزە لە کوردستان و لە بۆرسەی لەندەن تۆمارکراوە.[1]
06-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,928 times