ئەو تاوانانەی لە کوشتن و ڕاوەدوونان و دەربەدەرکردن دژی هاووڵاتییانی سڤیل و موسڵمانانی ڕۆهینگا لە میانمار ئەنجام دەدرێن، بە توندی سەرکۆنەیان دەکەین.
گەلی کوردستان کە کارەساتی کیمیاباران و ئەنفال و تاوانەکانی داعشی دژ بە خوشک و برایانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان بینیوە، لە نزیکەوە هەست بە ئازار و مەینەتییەکانی موسڵمانانی ڕۆهینگا دەکات و هاوسۆزی و پشتیوانییان بۆ دەردەبڕێت.
مایەی نیگەرانییە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە ڕێگە لەو تاوانانە بگرێت و دووبارە و چەندبارە دەبنەوە، بۆ ڕێگری لەو تاوانانە داواکارین هەنگاوی جدی بگیرێتە بەر و کۆتایی بە تراژیدیا و کارەساتی خەڵکی سڤیل و بێدەسەڵاتی ڕۆهینگا بهێنرێت و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنرێن.
#ئەنجومەنی وەزیران#ی هەرێمی کوردستان
07-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,664 times