دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# باس لەوەدەکات دوای 12 ڕۆژ لەگرتنی #شەنگال# لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، منداڵێکی خوار تەمەن 10 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی #کۆجۆ# ڕفێندران و دوێنێ توانرا ڕزگار بکرێت.
حسێن قائیدی، بەرێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕایگەیاند دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، توانیمان منداڵێکی تر کە خەڵکی گوندی کوچۆ بووە و دوای سێ ساڵ لەرفاندنی لەدەستی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەین.
وتیشی دوای ئەوەی کە زانیاریمان بە دەست گەیشت ئەو منداڵە لە شوێنێکی تایبەتە لەسوریا، هەوڵماندا وەکو نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ئەو منداڵە بگەیەنینە تورکیا، ئەوەبوو دوای ڕێکارە یاساییەکان لەو وڵاتە ئەمڕۆ گەیشتەوە لای کەسوکارەکەی.
ئاماژە بەوەشدا ئەو منداڵە لە 15\8\2014 واتا دوای 12 ڕۆژ لەگرتنی شەنگال لەگەڵ خێزانەکەیدا لەگوندی کوجۆ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرا، بەڵام تائێستا دایک و خوشک و براکانی لەدەستی داعشدان.
راشیگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لەدەستی داعش ڕزگارکراون گەیشتووەتە 3131 و نزیکەی 3100 کەسیش لەدەستی داعشدا ماون و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنیان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,208 times
Write your comment about this item!