دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسێکی #وەزارەتی ئەوقاف# ڕایدەگەیەنێت پێچەوانەی هەموو دنیا لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار کەس، تەنیا لەبەر ئەوەی بۆخۆی نوێژ و عیبادەت دەکات لە مزگەوت موچە وەردەگرێت، ئەوەش ئەرکێکی زۆر قورسە بەسەر حکومەت و وەزارەتی ئەوقافەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی باشداریکردنی لە دیبەیتی (ئاسۆکانی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی)زانکۆی جیهانی لەشاری هەولێر وتی یەکێک لە سەیرترین و دەگمەنترین لایەنەکانی بەرێوەبردنی سیستەمی حکومەتداری لەم وڵاتە ئەوەیە، وەزارەتی ئەوقاف موچەی 15 هەزار کەس دەدات لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لەبەر ئەوەی نوێژ و عیبادەت دەکەن، ئەوە لە چ سیستەمێک هەیە.
دەشلێت لەهەموو دنیا نوێژ و عیبادەت بۆ تاکە و خەڵک بۆ خودا دەیکات و ئارەزوومەندانەیە، ئاماژە بەوەشدەکات مەعقوڵە لە کوردستان خەڵک بە پارە نوێژ بکات لەبەرامبەردا موچە وەربگرێت، بوونەتە بار بەسەر کوردستانەوە.
نەقشبەندی ناوی ئەو توێژەی ئاشکرا نەکرد کە بەوشێوەیە موچە وەردەگرن، بەڵام وتی ئەگەر لەداهاتوودا ئەو کێشانە هەربمێنن، دەبێت ئاشکرا بکرێن.[1]
12-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,566 times
Write your comment about this item!