بۆ خانمی پێشمەرگە کۆچەر ساڵح حاجی،
سڵاو و ڕێز..
رێزلێنان و خەڵاتکردنتان وەک قارەمانێکی هەڵمەتی جیهانیی دژ بە هزری تووندڕەوی و نالێبوردەیی لەلایەن یونیسکۆ و هاوپەیمانیی جیهانیی هیواوەوە، مایەی خۆشحاڵی و شانازییە. بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم، لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هاوسەنگەرانتان لە کچانی دیکەی پێشمەرگە و هەموو ئه و دایک و خوشکانەی کوردستان دەکەم کە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ڕەنجیان کێشاوە و قوربانییان داوە.
ئێوە بە خەبات و تێکۆشانتان وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان کە بەشداریتان لە شەڕی دژی داعشدا کردووە و بەرگریتان له خاک و گەل و کولتووری خەڵکی کوردستان لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی کردووە، بوونەتە نموونەیەکی شانازی بۆ ئافرەتانی کوردستان و هەموو ئه و دایک و خوشکانەمان کە باوک و برا و کوڕ و مێردەکانیان لەپێناو ئازادیی کوردستان و بەها مرۆییەکاندا بوونە قوربانی.
ئه و خەڵاتەی لە پێگەیەکی جیهانیدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاری کەسایەتیی جیهانی، بە خۆتان و خەبات و پێشمەرگایەتیتان بەخشرا، خەڵات و ڕێزگرتن و پێزانینێکە بۆ ئازایەتیی هەموو ئه و دایک و خوشکە ئازیزانەی کورستان کە لە هەر بوارێکدا بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و تیرۆر و بۆ بەها مرۆییەکان تێدەکۆشن و هەموومان شانازی پێوە دەکەین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
#نێچیرڤان بارزانی#،
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
19-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,175 times
Write your comment about this item!