گای تەنيا ئاخوڕە
ئيديۆمێکە بۆ زۆر خۆرێکی بەهێز وکەم عەقل بەکاردەهێنرێت، کاتێک هەوڵ بۆ کارێک بدات لەناو کۆمەڵە مرۆڤێکەوە کە دەجولێتەوە چوار بۆ پێنج کەس تەکان دەدات و جێگەی خۆی بەهێز دەکاتەوە وەک گايەکە کە لەئاخوڕێکدا دابەستە و تێر ئاليک وجۆ بێت، کەمتر هەست و بير بەکاربهێنێت و تەنيا غەريزە پاڵی دەدات بۆ ئامانجەکەی، هەندێ جار بەپياوێکی بەهێز وچاوسوربۆوەش دەوترێت گای تەنيا ئاخوڕە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 861 times