بە قونيا مەخە
ئەگەر گوێدرێژێک بارەکەی قورس بێت و توانای باربردنيشی کەم بێت لە هەندێ شوێندا ئەگەری کەوتنی بارەکەی قوناوقون هەيە ئەمەش خراپترين حاڵەتە بۆ ئه و کەسەی بيەوێت بارەکەی بگەيەنێتەوە، يان هەندێجار دەوترێت(سەراقونی کرد) واتە بەپێچەوانەوە کارەکەی تێکدا، لێرەش ئه و ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردێت کە کەسێک بيەوێت کارێک بکات و هيچيشی لێ نەزانێت خاوەن کارەکە کەسەيری دەکات دڵی کارەکەی ناگرێت و پێی دەڵێت لێی گەڕێ يان زياتر دەڵێت و دەڵێ بە قونيا مەخە واتە کارەکە سەقەت مەکە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 697 times