سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، 78% سزاکانی #لەسێدارەدان# لە جیهاندا تەنها لە چوار وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت، داواشدەکات وڵاتان دەستبەرداری ئه و کارە دڕندانەیەببن.
ئەنتۆنیۆ گوتێریش، سکرتێری گشتی #نەتەوە یەکگگرتووەکان#، لە میانەی وتارێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕوبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدان، ڕایگەیاند تەنها 4 وڵات لە سەدا 78ی سەرجەم سزا لە سێدارە تۆمارکراوەکان ئەنجامدەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیاری سامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئه و وڵاتانە بریتین لە #عێراق# و #ئێران# و چین و سعودیەن.
سکرتێری گشتی وتیشی، ئێمە نیگەرانین له و ئاڕاستەیەی کە دەیەوێت بەهۆی حاڵەتەکانی تیرۆرەوە جارێکی دیکە بە ڕاگرتنی سزای لەسێدارەداندا بچێتەوە و جارێکی دیکە کارای بکەنەوە.
لە کۆتاییدا سکرتێرەکە داوای لەسەرجەم وڵاتانکرد کە وازبهێنن لە ئەنجامدانی ئه و کارە دڕندەیە و وتی لە سەدەی 21 دا جێگەی سزای لە سێدارەدان نەماوە. [1]
11-10-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,598 times
Write your comment about this item!