بۆ نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی.
بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێ بەڵتەجی و کەسانی تێکدەر، دوور لە هەمو بەهایەکی مرۆیی و بە هاندانی حیزبیی هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و بە بێ هیچ ڕێگرییەکی هێزە ئەمنییەکان، پەلاماریی پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسانیاندا. بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی پەرلەمان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە، کە هانی توندوتیژیی دەدەن و دەیانەوێ شکۆی یاسا و ڕووی هەرێمەکەمان هێندەی تر لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان لەکەدار بکەن و هەمو پەیوەندییەکانمان دەخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لەم ڕەفتارە نا مەدەنی و نا دیموکراتییانە ئاگادار بکەینەوە.
د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان#
29-10-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,480 times