توشی گونە ڕەشەی خۆی بووە
هەندێجار کەسێک تەشقەڵە بەخەڵکی بکات دەوترێت لێی گەڕێن و خۆتانی ڵێ لادەن(توشی گونە ڕەشەی خۆی دەبێت) واتە بۆی ناچێتە سەر و کەسی خۆی دەبێت ڕۆژێک کەوڵی بباتە دەباخ خانە، هەروەها بۆ کەسێکيش بەکاردێت کە توشی نەفرەجاڕ و کەسێکی ملەوەزی بەهێز بوبێت يان کەسێکی چيڕ و نەسەڵمێن بوو بێت و ئەوەی بيەوێت بۆی نەلوێت و نەڕوات و بەهەرچوار پەلەوە کەوتبێتە داوييەوە بە ئيديۆمەوە دەوترێت فلانە کەس توشی گونە ڕەشەی خۆی بووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 746 times