2 نەخۆشخانەی #کرماشان# 210 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە/ سکاڵا لەسەر بەڵێندەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوا تۆمار کراوە
بەشی کرماشان- جێگری بەڕێوەبەرایەتی و داراییی زانستگای پزیشکیی کرماشان وتی: نەخۆشخانەی #سەرپێڵ زەهاو# و نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا بەهۆی #بوومەلەرزە#کەی ئەم دواییەوە زیاتر لە 200 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر قوباد محەمەدی لەوبارەیەوە گوتی: بەداخەوە پاش بوومەلەرزەکە نەخۆشخانەی 96 قەرەوێڵەییی سەرپێڵ زەهاو لە بنەماوە خەساری بەرکەوتووە و چیتر بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا لەسەدا 30 خەساری بەرکەوتووە.
محەمەدی ئاشکرای کرد: بەداخەوە لە بوومەلەرزەکەدا ستراکچەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوایش کە ئەمساڵ کرایەوە خەساری بەرکەوتووە و بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو زانستگای پزیشکیی کرماشان لە مەرجەعی داد سکاڵای دژ بە بەڵێندەری پڕۆژەکە تۆمار کردووە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکەین.[1]
16-11-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,829 times
Write your comment about this item!