تا ئێستا دەیان هەزار ئاوارەی مەدەنی کورد کە لە شارەکانی کەرکووک و خورماتوو ناوچە جێناکۆکەکان ڕایانکردووە لەبەر هاتنەوەی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچانە لە دوای 16/10/2017 لەبارودۆخێکی ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن دوور لە مال و موڵک و بازارەکانیان لە ناو خیوەتگای کاتی و شوێنی نەگونجاو کە لانی کەمی پێداویستی ژیانی بۆ دابین نەکراوە.ئەوانە هەر لە چاوەروانی ئەوەدا دەژین کە حکومەتی فیدرالی ئاساییش و دەسەڵاتی یاسا بگێرێتەوە بۆ شارەکانیان تا بتوانن بگەرینەوە ناو ماڵ و حاڵیان کە بەشیکی زۆری سەلامەت نەبوە لە تاڵانی و سوتاندن و تەقاندنەوە لەسەر دەستی ژمارەیەک گروپی چەکداری کە لەسەر هێزە ئەمنیەکانی عیراق هەژمار دەکرێن.
ئەمرۆ کە یەک مانگ تیچپەر دەبیت بەسەر ئەو ڕوداوانە لەسەر زەمین هیچ ڕێ و شوێنێکی ئەوتۆ نەگیراوەتەبەر لەلایەن حکومەتی فیدرالی بۆ گێرانەوەی هیواو ئومێد بۆ هاوڵاتیە کوردەکان و لێپرسینەوە نەکراوە لەو کەسانەی هەستان بە سوتاندن و تەقاندنەوەو تالانکردنی ماڵ و دوکان و سامانیان.
پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە ڕوبەرووی مەترسیەکی ڕاستەقینە بۆتەوە چونکە هاوڵاتیانی مەدەنی کە هەست بە ئارامی نەکەن و دلنیا نەبن لە ژیان و ماڵ و ناموسیان ناتوانن بگەرێنەوە شوێنەکانیان و کارە و وەزیفەکانیان جێ بەجێ بکەن، بەهۆی ئەو شەپۆلەی ئاوارەییەوە هەزاران فەرمانبەر ڕەنگە کارەکانیان لەدەست بدەن و دەیان هەزار منال لە خویندن بێبەش دەبێت و نەخۆشی کوشندە بڵاودەبێتەوە بەتایبەتیش کە خەریکە وەرزی زستان دیچتە پێشەوە.
لێرەوەو بەناوی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراقەوە داوا لە بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین کە هەنگاوی بە پەلە و دادپەروەرانە بگرێتە بەر بۆ ڕاگرتنی دەست درێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان لەو شوێنانە وئەو کەسانەی بەو کارانە هەستاون ڕوبەروی یاسا بکرێنەوەبە تایبەتی لە خورماتوو هەروەها پێویستە ئەو شارە لە دیاردەی چەکداری پاک بکرێتەوە جگە لە پۆلیسی ناوخۆیی و پەلەکردن لە هەلسەنگاندنی ڕیژەی زیانەکان و بریاردان بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتوان و سازکردنی زەمینەی لەبار بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان.
فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
16-11-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,137 times
Write your comment about this item!