$باکووری کوردستان$
- پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە #لەیلا زانا# سەندەوە.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیای ڕاگەیاند.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە #کرماشان# و دەوروبەری، سەرما و باران ژیانی لێقەوماوانی #بوومەلەرزە#کەی سەختتر کردووە.[1]
- پزیشکانی مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی، وێڕای هوشداری سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، داوای گواستنەوەی دەستبەجێی ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- کەمپینەکانی باشووری کوردستان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات بەردەوامیی هەیە.[1]
- لە کەمپەینی #هەڵەبجە# بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕی 74 ملیۆن و 486 هەزار و 500 دیناری عێراقی کۆکراوەتەوە.[5]
- لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و دەورەبەری کەمپەینێک بەناوی هەڵوێست بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕادەگەیەندرێت.[5]
- لە کۆتا ڕۆژی کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە لە شاری #هەولێر#، کاروانی دووەمی هاوکارییەکان، کە پێکهاتبوو لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆ گەرم کردنەوە و هاوکاری ماددی، ڕەوانەی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.[5]
- لە شاری سلێمانی، بڕی 13 ملیۆن دینار و دەیان تۆن کەلوپەل، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەربەندیخان و شاری کرماشان، لە ڕێگەی دوو کەمپەینەوە کۆکراوتەوە.[5]
- شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی #نێچیرڤان بارزانی# و بەئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، لە گردی زەرگەتەی شاری #سلێمانی# لەگەڵ #بزووتنەوەی گۆڕان# کۆبووەوە. بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کردووەتەوە، داواشی کردووە قەبارەی کابینەی حکومەت بچووکبکرێتەوە.[2]
- ئەمڕۆ سێشەممە پاش دووجار دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک#، دواتر ڕێژەی یاسای ئەندامان پێکهێنرا و ڕێککەوتن لە سێشەممەی داهاتوو کۆببنەوە.[3]
- تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لەگەڕەکی حەی عەسکەری شارۆچکەی #خوورماتوو# ڕوویدا و بەهۆیەوە 20 کەس کوژران و 70 کەسیش برینداربوون.[1]
- دوو کرێکاری نیپاڵی لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[1]
- نێردەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لەعێراق (یونامی) لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێشوازی لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی #ڕیفراندۆم# و داوا لەهەرێمی کوردستان دەکات پایەندبن پێوەی.[3]
- یەکەم وێنەی #کۆسرەت ڕەسول# دوای نەخۆشکەوتنی بڵاوکرایەوە. سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت ڕەسول لە بەرلین بە ڕووداوی ڕاگەیاند دۆخی تەندروستی نایابە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەماوە.[2]
- لە #گەرمیان#، بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانەوە، لافاو لە شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری ڕوویدا.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پەرلەمانتار #سەڤیم داغدەلەن#، یاریدەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی فیدراڵیی ئەڵمانیا کە بە ڕەچەڵەک کوردە، لەکاتی گوتاری خۆیدا پۆستەرێکی ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)ی بەرزکردەوە و ڕەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت بەوەی درووشمەکانی ئەو ڕێکخراوەی قەدەخە کردووە.[2]