$باکووری کوردستان$
- پەرلەمانتارێکی پارتی گەلی کۆماری ڕایگەیاند، چوار بەرپرسی ڕێکخراوی هەواڵگریی نەتەوەیی تورکیا کە ناسراوە بە (میت) لەلایەن #پەکەکە#وە بە بارمتە گیراون و ئێستا لەژێر دەستیاندا دیلن.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 5 زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی دێزڵاوای شاری #کرماشان# لەسێدارەدران.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەعد حەدیسی لەبارەی ناونەهێنان و ستایشنەکردنی ڕۆڵی #پێشمەرگە# لە شەڕی #داعش#دا لەلایەن عەبادییەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت بەهۆی هەڵەی چاپەوە بووە.[1]
- باری نائاسایی لە شارۆچکەی خورماتوو ڕاگەیاندرا و دەوامی فەرمیش ڕاگیرا، ئەوەش بەهۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەکە بە چەند گوللە هاوەنێک.[3]
- دوای ئەوەی چەند گوللە هاوەنێک ئاراستەی نێو خورماتوو کران و زیانی گیانی بەر حەشدی تورکمانی کەوت، دواتر حەشدی تورکمانی چیای هەنجیرەی تۆپباران کرد، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی عێراق گوندەکانی #داودە# و زنانەی دەوروبەری خورماتوو بۆردوومان دەکەن کە بەدەست پێشمەرگە خۆبەخشەکانەوەن.[1]
- گوندی #قوم پەڵک# لە شارۆچکەی #خورماتوو# دوو گوللە هاوەنی ئاڕاستە دەکرێت و دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن، کە کاری #حەشدی شەعبی#یە.[2]
- باڵەخانەیەکی نوێ بۆ #ئەنستیتۆی کوردستان# بۆ کارگێڕی گشتی لە #هەولێر# کرایەوە، ئامانجی ئەنستیتۆکە ڕاهێنانە بە کارمەندانی حکومەت لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و ئایتی و بابەتە تەکنییەکانی دیکە.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی مەسۆ-ی سەر بە شارۆچکەی #پێنجوێن#-ی پارێزگای سلێمانی-یەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینە دوو بۆمبیان تەقاندەوە، کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، ئەمەش هەشتەم بۆمبی لەو شێوەیەن، کە دۆزراوەتەوە.[2]
- لێژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق بانگەوازێک ئاراستەی شەش حزبی کوردستانی دەکات. لە بانگەوازەکەدا، داوا لەو حزبە کوردستانییانە دەکات ”راوبۆچوونی حزبیی جیاواز وەلاوە بنێن“ و کێشە چەقبەستووەکانی #کەرکووک# و ناوچەکانی دیکە چارەسەر بکەن.[4]
- بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، هەر یەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور و ئیتاڵیا بڕیاریانداوە بە بڕی زیاتر لە 300 هەزار دۆلار هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکەن و هاوکارییەکەش هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.[3]
- ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی ڕازین بە چاکسازییەکانی ناو وەزارەت، وتیشی هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا نەکراوە لەسەر دیاریکردنی ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە، کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگە 160 هەزار کەسن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە 94-ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا، شارۆچکەی سوێدان بەتەواوی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە تاوەکو مانگی چوار (نیسانی) 2018 پەسندکرد. بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە436 دەنگی بەڵێ، 196 دەنگی نەخێر پەسندکرا. 37 پەرلەمانتاریش دەنگیان لەسەر بڕیارەکە نەدا.[1]