مەڕ لە گەلە بڕبووە
بڕبووە واتە تەريک بوون و پەراوێزە و هەرەتە(هەڵەتە بوون) و ئاوکی بوون و بەتاقی تەنيا مانەوە، يان جياکردنەوەی هەندێک لە کۆی شتێک يان تاکێک لە کۆمەڵەيەک، ئينجا ئه و بڕبوونە دەتوانرێت لەلايەن دوژمن و نەيار و گورگەوە زەفەری پێ ببرێت، بەتايبەت بۆ مەڕێک کەتەنهايە گورگ باش حەپەڵوشی دەکات و قڕقڕاگەی دەگرێت و بەکڵکی لێدەخوڕێت بۆ دەوروبەری کونە گورگ و دەرخواردی گەلەکە و بێچووەکانی دەدات، لێرەدا بە ئيديۆم وتراوە بۆ هەرکەسێک کە بەهەر هۆکارێکەوە بێت لە قەوم و خوێش و کۆمەڵگە و هاوسێ و هاوڕێيانی دابڕابێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 509 times