وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕايگەياند، ژمارەی دانيشتوانی عێراق گەيشتۆتە سەرووی 37 مليۆن و ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵانی تردا ڕێژەی گەشەی دانيشتوان بە ڕزتر بوەتەوە.
لە بەياننامەيەکدا کە وێنەيەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە، دەزگای ناوەنديی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت خەملاندنەکانی دانيشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2017 ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێژەی دانيشتوان 37.139.519 کەسە، ڕێژەی گەشەسەندنی دانيشتوان بەراورد بە ڕێژەی پێشووتر، هێشتا لەبەرزبوونەوەدايە کە دەگاتە 2.61.
دەشڵێت پێشبينی ڕێژەيی تەمەنی نێرينە لە عێراقدا 71.5 ساڵييە، پێشبينی ڕێژەيی تەمەنی مێينە 75.4 ساڵييە لە عێراقدا، هەروەها بەڕێژەیی و تێکڕای تەواو لە 1000 کەس لە دانيشتوان، ڕێژەی لەدایکبوون 30،1 دەبێت.[1]
#16-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,915 times