ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بە تایبەت شاری #سنە# لە ژێر هەڕەشەی #بێکاری#ی-دا ژیان دەگوزەرێنن و بە ڕێژەی 69.4% بێکارن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێژەی بێکاریی ژنانی خوار تەمەن 29 ساڵ لە پارێزگای سنە گەشتووەتە 69.4%.
هاوکات لە گەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاریی ژنان بەگشتی و پارێزگای سنە بەتایبەت، تائێستاکە هیچ گفتوگۆیەک بە مەبەستی چارەسەری لەو بارەیەوە نەکراوە.
هەروەها، ڕێژەیەکی دیکە هەیە بۆ پێوانەکردنی ئاستی بێکاریی ژنان و لەم ڕاپۆرتەدا ئەو ژنانەی لە ڕۆژێکدا تەنها کاتژمێرێک کار دەکەن وەکو بێکاریی هەژمارنەکراوە.
شایەنی باسە بڵاوکردنەوەی ئامارەکان سەبارەت بە بێکاریی لە ژێر چاودێری دەوڵەتدایە و بۆیە ڕاستییەکان و بێکاری ژنان لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە پەردە پۆش دەکرێت.[1]
#24-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,547 times
Write your comment about this item!