بابەت: ئازادکردنی سەرجەم ئه و هاوڵاتیانەی کە لەسەر خۆپشاندانەکان میوانمان بوون
ئەمشه و بەهەوڵی زۆری بەڕێوەبەری ئاسایشی #شارەزوور# بەڕێز عەمید کەرەم و قسەکردن لەگەڵ بەڕێز دادوەر و پارێزگاردا بڕیاریاندا کە سەرجەم ئه و کەسانەی کە وەک میوان لای بەڕێوەبەرایەتیمان بوون ئازاد بکرێن و زۆر بەڕێزەوە نێردرانەوە ماڵی خۆیان.
سەرجەم ئه و هەواڵانەش ڕەتدەکەینەوە کە گوایە ڕەشبگیری کرابێت و ئه و ژمارە زۆرەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەوترا گوایە ئاسایش گرتوونی ڕاستبن.
ئیمە و ئه و کەسانەشی کە لە لای ئیمە میوان بوون بەرپرسیارێتی گەورەمان لەسەر شانە ئەویش پاراستنی ئارامی و ناوبانگی پارێزگای هەڵەبجەیە وەک پایتەختی ئاشی، هیوادارین بەهەموولایەک هەوڵی پاراستنی ئاشتی و ئارامی بدەین بۆ ناوچەکەمان تا ئەم دۆخەش پێکەوە تیدەپەڕێنین.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور
#24-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,701 times
Write your comment about this item!