بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیحەوه (سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە خوشک و بریانانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تەواوی جیهان دەکەین، هیوای جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارامیان بۆ دەخوازین.
ئەمساڵیش جەژنی لەدایکبوون لە کاتێکدا دەگەڕێتەوە کە بە داخەوە هێشتا بە سەدان هەزار خوشک و برای مەسیحیمان لەگەڵ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن، کە لە ئەنجامی توندوتیژی و تیرۆری ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش و بەئامانجگرتنیان لەناوچە جیاکانی عێراق، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. وێڕای نەمانی داعشیش، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و ئه و دۆخەوە کە هاتۆتەئاراوە، متمانە و دڵنیاییان نییە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان پێکهاتەیەکی مێژوویی و دێرینی کۆمەڵگەی هەمەڕەنگ و دەوڵەمەندی کوردستانن کە بەهەزاران ساڵ پێکەوە لەگەڵ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکە کوردستانیان بنیاتناوە و بەرگرییان لێکردووە و هەمووان پێکەوە بە تەبایی و لەئارامی و سەقامگیریدا ژیاون.
هیوادارین خوشک و بریانی مەسیحی و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان، جەژن و بۆنەکانی داهاتوویان لە دۆخێکی باشتری گوزەران و سەقامگیریدا بکەنەوە و ئاوارە و پەنابەرانیش بە سەرفرازی گەڕابنەوە ناوچە ئاوەدانکراوەکانیان و بە زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان شاد بووبنەوە.
دووبارە جەژنی لەدایکبوون لە هەمووان پیرۆز بێت، جەژنێکی بەختەوەر و پڕ لە ئارامی بۆ هەمووان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#24-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,914 times
Write your comment about this item!