دواڕۆژ، #عیسا عەبدولقەهار#
#وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چوار ساڵی ڕابردووی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکەش سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرێژەی 64% زیادیکردووە.
دوێنێ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2018، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاماری ساڵی 2017 و سێ ساڵی ڕابردووی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئاشکراکرد.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016دا زیاتر لە 300 هەزار و ساڵی 2017_ش 60 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە کراون.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئاماژەی بەوەشکردووە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق نێردراون، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمەوە تۆمارکراون.
لەبارەی ڕێژەی زیادکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2017، وەزارەتی بازرگانی ئاشکرایکردووە بەهۆی قەیرانی داراییەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەساڵی 2016دا بەرێژەی 74% کەمیکردووە، بەڵام لەساڵی 2017دا بەریژەی 64% زیادیکردووە.[1]
#03-01-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,565 times
Write your comment about this item!