هاووڵاتییانی بەڕێز، هەر وەکوو لە بەیاننامەی پێشوودا باس کرابوو، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ، پشتیوانی لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی سەرانسەری دەکات کە لە ئاکامی 40 ساڵ، خراپ بەڕێوەبەری، دزی، تاڵان و زۆڵم، کە بەرهەمی نیزامی دواکەوتووی ویلایەتی فەقیهییە، بە تەواوەتی.
هەروەک شارەزایان ئاگاداریان داوە، ڕێژیمی ئازادیکوژ و دژی بەرانبەریخوازی ویلایەتی فەقیهی لە ڕێگەی دەست وپەیوەندیەکانیەوە، لە هەوڵی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان نەتەوە هاوسنوورەکان، وەک تورک، کورد، لوڕ و عەرەب... لە ئێران دایە.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات کە دەست و پەیوەندییەکانی ڕێژیمی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بناسن، و کردەوە و دروشمە نەژادپەرەستانە و دووبەرەکی نانەوەی ئەوان مەخەنە ئەستۆی نەتەوەی فارس و نەتەوەکانی کورد، تورک، لوڕ و عەرەب.
چاوەڕوانیمان لە ڕۆشنبیرانی نەتەوەی فارس ئەوەیە کە لەو پەیوەندییەدا ئاگادار بن و دژکردەوەی شیاو و بە جێ، بۆ بەردەوام بوونی یەکگرتوویی نەتەوەیی هەتا ڕووخانی ڕێژیم لە خۆیان نیشان بدەن.
بە هیوای جێگیرکردنی دێموکراسی و ڕووخانی هەرچی زووتری کۆماری ئیسلامیی لە ئێران
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ
#05-01-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,395 times
Write your comment about this item!