$باکووری کوردستان$
- والی شاری #شڕناخ# لە باکوری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی لەناوچەکەدا بەڕێوەدەچن، بۆ ماوەیەکی کاتی چەند ناوچەیەک بە ناوچەی ئەمنی ڕاگەیەنراوە و لەمڕۆوە بۆ 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕێگە لە هاتوچۆی هاوڵاتیان لەو شوێنانە دەگیرێت. هەر ئەمڕٶش والی شاری #بەدلیس# ڕایگەیاند لە چەند گەڕەک و شارۆچکەیەکی سەر بەوشارە قەدەغەی هاتوچۆ ڕۆژانە لە کاتژمێر حەوتەوە تا پێنجی ئێوارە دەسەپێندرێت و بڕیارەکەش تا 22ی ئەم مانگە جێبەجێدەکریت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری #شنۆ#، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار بوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بە بەردەوامیی سنووری #سیدەکان#-یان بۆردوومان کرد.[3][4]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی #پیربلا# سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ#-ی پارێزگای #دهۆک#-یان بۆردوومان کرد.[3][4]
- وتەبێژی پۆلیسی #هەولێر# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، سێ پێشمەرگە دوای گەڕانەوەیان لە #مووچە# وەرگرتن لە شەقامی #مەخموور# - هەولێر توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوی (ئیحسان وەلی) تەمەن 43 ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوو پێشمەرگەکەی تریش بە سەختی بریندار دەبن. وتیشی یەکێک له و پێشمەرگانەی بریندار بوو بەناوی دارا ناسح ئەحمەد تەمەن 26 ساڵ ئەمڕۆ بەیانی گیانی لەدەستداوە.[1]
- دوو کچی گەنجی یەک بنەماڵە کە هەردووکیان دەزگیراندار بوون، لە گوندێکی سنوری #ئاکرێ# بەهۆی گڕگرتنی غاز سووتان و گیانیان لەدەستدا.[2]
- سەرۆکی لیژنەی #مادەی 140# سەبارەت بە شارەدێی #سەرگەران# ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی دەسەڵات لە ناوچەکە وایکرد ئه و ناوچەیە ناوەکەی لە سەرگەرانەوە بگۆردرێت بۆ قودس و ماڵە کوردەکان ڕابگوازرێن و عەرەب بچێتە شوێنەکانیان و دەست بەسەر زەویەکانیان بگرن.[3]
- پەرلەمانی عێراق دوو بڕیاری لەبارەی دۆخی #کەرکووک# و دووز#خورماتوو# دەرکرد و نەوتی کەرکووکی لە ژێر دەستی #کۆمپانیای کار# دەرهێنا و لێکۆڵینەوەش لە داهاتی هەناردەی نەوتەکەش دەکات. [1]
- لە بەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە لەسنووری گوندەکانی شارەدێی #زنانە#-ی #گەرمیان# و شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین شەڕ لەنێوان #حەشدی شەعبی# و ئەو گروپە چەکدارانە، کە بە خۆبەخشەکانی خورماتوو خۆیان ناساندووە دەستیپێکردووە. زیاتر لە 20 گولە هاوەن لە شاخی #هەنجیرە#وە ئاڕاستەی نێو شارۆچکەی خورماتوو کراوە و لە نێو گەڕەکە تورکمان نشینەکان کەوتووەتە خوارەوە. لە بەرامبەریشدا حەشدی شەعبی بە هاوەن تۆپبارانی گوندەکانی زنانەی کرد و لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەشدا بە دوو هەلیکۆپتەر بۆردوومانی سنوورەکە دەکات.[3]
- #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کۆمپانیای کار-ەوە دروست نییە.[3]
- ئاسایشی #سلێمانی# دانپێدانانی دوو گرووپی تیرۆریستی بڵاوکردەوە کە پیلانیان دانابوو بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان.[4]
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە گوللە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.[2]