$باشووری کوردستان$
- هەرسێ پارێزگاری هەولێر و #سلێمانی# و دهۆک لەمیانی بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسی جێگرەوەی وزە لە وڵاتی بەلجیکا واژویانکرد لەسەر ڕێککەوتنامەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ مامەڵەکردن بە جێگرەوەی وزە.[1]
- ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایدەکات، سەرۆک وەزیران یەک تریليۆن دیناری بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە #بودجە#ی 2018ی عێراق زیاد دەکات.[1]
- لە بەشێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەریەوە داوا لە هاوڵاتیان کرا بەشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەری ببن بۆ پشتیوانی عەفرین، کە بڕیار وایە سبەینێ لەلایەن #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-کەنەکە و پارت و ڕێکخراوەکانەوە ڕێکبخرێت.[2]
- #قوباد تاڵەبانی# و شاندێکی ئەمریکا لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراق، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان کرد. شاندی ئەمریکا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی هاوکارییەکانیان، پاڵپشتیی وڵاتەکەیان بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی جددی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی شارەدێی باسوت لە ناوچەی شێراوا لە #عەفرین#.[2]
- لە سنوری گوندی موسکی سەربە ناوچەی ڕاجۆ شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا بەڕێوەدەچێت.[2]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە لەسەر ناوەندی شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، هاوڵاتییەکی دیکە شەهیدبوو.[2]
- لە هەردوو بەرەی شارۆچکەکانی ڕاجۆ و جندرێس-ەوە لە عەفرین، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت، هاوکات سوپای تورک گوندەکانی شاڕۆچکەی ماباتا تۆپباران دەکات.[2]
- سەرۆک کۆماری تورکیا #ئەردۆگان# ڕایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ بەره و منبج دەچن و دواتر هەنگاو بەره و ڕۆژهەڵاتی فورات دەنێن.[3]
- سوپای سووریا چووەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی #یەپەگە# لە شاری حەلەب.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری بەغدا کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی لیستی #نەوەی نوێ# لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.[2]