بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای #کەرکووک# ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی مانگێکدا کێبڵی 49 محاویلەی کارەبا دزراون. سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکەش بێ ئاگایی خۆی لە هەواڵەکە دەردەبڕێت.
یالچین مەهدی ڕەشید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک ڕاگەیاند لەماوەی مانگێکدا کێبڵی 49 محاویلەی کارەبا لەناوچەکانی باشووری کەرکووک دزراون، بەتایبەت گەڕەکەکانی عەسکەری، قادسییە، ئەسرا، نیدا و نەسر.
هاوکات ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی ڕووداو) بێ ئاگایی خۆی لەو هەواڵە دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە.
بەگوتەی یالچین مەهدی ڕەشید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە ئاگادارکراونەتەوە. دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتە قسەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای باکوور کراوە، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و ڕاسپاردەش پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا لە بەغدا کراوە.
یالچین مەهدی ڕەشید ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک و بە ئامادەبوونی بەشی هەواڵگری وزەی پارێزگاری کەرکووک کێبڵی کارەبای بۆ سێ محاویلەی کارەبا لە گەڕەکی عەسکەری ڕاکێشا، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێبڵی ئەو محاویلانە دزرابوون.[1]
#25-02-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,888 times
Write your comment about this item!