$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک بەردەوامە له و ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەی کە بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستیپێکردبوو لە چیای جودی و گابار لە #شرناخ#.[1]
- لە شاری ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردن بۆ چوار ئەندامی دیکەی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# دەرکرا، بەرپرسی هەدەپەی ناوچەی ئاڤجیلار-یشی تێدایە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆمەڵێک لە کرێکاران و ستافی پاڵاوتگەی گازی #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دواکەوتنی حەقدەست و مووچەی مانگانە و دواخستنی داواکارییەکانیان، لە بەردەم پاڵاوگەی ئیلامدا کۆبونەوێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- شاندی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-کەنەکە، سەردانی هەریەکە لە ئاسایشی ئێزیدخان و بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ-ییان کرد و دەستنیشانیان کرد، کە هەڕەشە لەسەر #شەنگال#، هەڕەشەیە لەسەر هەموو باشوری کوردستان.[1]
- لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری دەڤەری #برادۆست# دەکات، بە چڕیش بەرزاییەکانی ئاودەلکێوی لە گوندی #شاپان#ی سەر بە شارۆچکەی #سیدەکان# بۆردوومان دەکات.[3]
- لەگەڕەکێکی شاری #کەرکووک# بەهۆی دەستدڕێژی گوللەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.[2]
- لە بەرامبەر سستی بەڕێوەچونی کارەکانی پڕۆژەی بەجوتساید کردنی ڕێگای #ڕانیە# - #قەڵادزێ#، شۆفێرانی بارهەڵگر لە سنوری قەزای پشدەر ئه و ڕێگا سەرەکیەیان داخست.[2]
- بەڵێندەران لەبەرامبەر پێنەدانی پارەی پڕۆژەکانیان خێمەی نیگەرانی هەڵدەدەن و داوای پارەی پڕۆژەکانیان دەکەن.[2]
- دوای 12 دانیشتنی دادگای سلێمانی لەبارەی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی (#مریەم باروتجیان#) کە بەهاوناز ئەحمەد ناسرابوو، یەکێک بوو لە منداڵە دۆزراوەکانی #هەڵەبجە#، بەڵام ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا کە مریەم، هاوناز نیە، بەڵام هەموو بەڵگەکان ئەوە دەسلێمنن منداڵێکی ونبووی هەڵەبجەیە.[2]
- لە شارۆچکەی #ڕواندز#ی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی و حزبیی و جەماوەری شارۆچکەی ڕواندز، دەیەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندز لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامدرا.[1]
- لەئەنجامی شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی #سەید سادق# و شەهیدانی #شارەزوور# 5 کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەردۆگان ڕایگەیاند کە خۆیان دەزانن #عەفرین# ڕادەستی کێ دەکەنەوە.[4]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی هێرشی کیمیایی لە سووریا کۆبووەوە. باڵیۆزی ڕووسیا لە دژی پڕۆژەبڕیارەکە وەستایەوەو بۆ جارێکی دیکە ئەم بڕیارەی دژ بە سووریا ڤیتۆکرد.[3][4]
- ڕاگەیاندنەکانی یۆنان بڵاویان کردەوه، دوای ئەوەی کۆپتەرێکی تورکیا نزیک بووەتەوە لە دوڕگەی Royی دەریای ئیجە، هێزەسەربازییەکانی یۆنان بەمەبەستی هۆشداری دەستڕێژی گولەیان لێ کردووە.[5]