ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە #09-05-2018# بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ، لەگەڵ میوانانی باڵا و شاندی وڵاتان، بەشداری لە یادی سەرکەوتنی جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی جیهانیی دووەم)دا کرد.
پاش ئەوەی میوانان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی پێشوازیدا کرد کە لەلایەن بەڕێز ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاوە ڕێکخرا بوو، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک پوتین دیدارێکی دووقۆڵی ئەنجام دا.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا داکۆکییان لە پەیوندییە مێژووییەکانی هەردوو گەلی ڕووسیا و کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا کردەوه و باسیان لە پەرەپێدانی زیاتری ئه و پەیوەندیانه لە ئێستا و داهاتوودا کرد.
سەرۆک پوتین پشتگیری خۆی بۆ گەلی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوندییەکان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و وزەدا.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک پوتینی کرد بۆ بانگهێشتکردنی و دووپاتی کرەدوە کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەر هەنگاوێک بە ئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا دەکات و هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە پڕۆژەکانی وزە و وەبەرهێنانی ڕووسی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
#09-05-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,125 times
Write your comment about this item!