ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی لە دەریای ڕەش، #وان# و #بەدلیس# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە شارۆچکەی چاناکچیی گیرەسوون چالاکیی ئەنجامدراوە، هەروەها لە بەدلیس سەربازێک کوژراوە و لە وان دوو بەکرێگیراو سزادراون.
هەپەگە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ڕۆژی 9ی ئایار کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی لە نزیک شارۆچکەی چاناکچیی گیرەسوون لە نزیک دەریای ڕەش، لە دژی دوو وێستگەی پەیوەندی، چالاکیی ئەنجامدرا، پاش ئەو چالاکییە سوپای تورک لەو ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، کاتژمێر 07:00ی بەیانی هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنەکە چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانرا.
هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: هەر ڕۆژی 9ی ئایار کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لە گردی ڕاداری سەربە ناوچەی شێخ جومای بەدلیس چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: 13ی ئازار کاتژمێڕ 06:45 خولەکی ئێوارە، یەکینەیەکمان لە گەڕەکی شەعبانییەی ئارتەمێتانی وان لە دژی کۆنتراگەریلایەک بەناوی مەتین ئەرتاش چالاکییان ئەنجامدا و سزایان دا، هەروەها 17ی ئازار کاتژمێر 09:00ی شەو لە گەڕەکی حاجی بەکری ناوەندی وان کۆنتراگەریلایەکی دیکە بە ناوی فواد کلاڤوز سزادرا.[1]
#11-05-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,103 times
Write your comment about this item!