تەحسین حەمەغەریب
لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری
2018
لەوانی ڕوانی کە بەرگەی چاوەکانیان نەدەگرت وتی:
(هەر کەسێک شەلاقێکم دابێت لە پشتی فەرموو ئەوە پشتی من تۆڵەی خۆی بکاتەوە).
بێدەنگیەکی سامناک مزگەوتی تەنی، بێدەنگیەک تێکەڵ لەگەڵ شەرم، ئەو تەنانەت ئازاری هیچ گیاندارێکیشی نەدەدا و لە شەوی سارد و بێ دەرەتانیدا دەرگای لە پشیلەش دەکرەوە و ئیدی چۆن بە نا حەق جەڵدی لە هیچ مرۆڤێک داوە، ئەو لە کاتێکدا بە قۆڵی جلە جوانەکانی تۆزی سەر تووکی ئەسپەکەی پاک دەکردەوە بە دەستی خۆی خواردنی بە سەگ دەدا ئیدی چۆن دەتوانێ ئازاری مرۆڤ بدات.
هەمووان لە بەردەمیدا سەریان داخستبوو و شەرمیان دەکرد لە پێغەمبەر بڕوانن.
گوێیان لە دەنگێکی سەیر بوو دەنگێکی ئاشنا هەموویان دەیان ناسی لە کاتی هەڵسانەوەیدا گوتەیەکی سەیر لە زاریەوە هاتەدەر و دەیوت: بەڵێ، بەڵێ تۆ بە نا حەق جەڵدت لە من داوە، بێ ئەوەی ئەو گوتەیەی قووڵی پێغەمبەر تێک بدات لەسەرخۆ لە دوانگەکەی هاتە خوارێ و پێیەکانی دەگواستەوە و چووە بەردەم کابرا، هەمویان پێغەمبەریان بینی دەرکەوت سپی سپی، ئەویان بینی دارەکەی دایە دەست کابرای ئاشنا هەر دو لێوی نەخۆش و بەباریان بینی کە ددانە چڕو و وردەکانی لە نێوانیانەوە دەردەکەوتن و دەدرەوشانەوە، پشتی ڕوتی کە نیشانەی پێغەمبەرایەتی پێوە بوو کردە کابراو چاوەکانی داخست باڵای ڕێکی پێغەمبەر کە بەلای بەرزیدا دەشکایەوە.
هەمووان لە شەرمدا چاویان داخست بوو و گوێیان ئامادەی دەنگی شیلاق کرد بوو. کاتی پڕ شەرم تێپەری بەڵام گوێیان لە هیچ نەبوو و بە ترسەوە سەیریان کرد بینیان کابرا دەمی بۆ پشتی پێغەمبەر بردووە و ماچی ئەکات.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,709 times
Write your comment about this item!