هەر پێشکەوتنێکی گەورە
کە لە زانستدا ڕوودەدات لە ئەنجامی قەیرانێکدایە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکان،
لە تیۆرییە کۆنەکاندا دەردەکەوێت. بیرکردنەوە کۆنەکان و تیۆرییە کۆنەکان لەگەڵ ئەوەی هی ڕابردوون، دەبێت بخوێندرێنەوە. چونکە تەنها ڕێگەی تێگەیشتن لە گرنگی تیۆرییە نوێیەکان و تێگەیشتن لە فراوانی متمانەپێکردنی، هەر ئەم ڕێگەیە.
لە لاپەڕەکانی سەرەتای ئەم کتێبەدا(پەرەسەندنی فیزیا) کاری توێژەرمان لەگەڵ کاری پشکنەرێکی پۆلیسدا بەراورد کرد، کە دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست تەنها بە بیرکردنەوە وەڵامی دروست دەدۆزێتەوە. بەڵام ئەم بەراورد کردنە لەلایەنێکی سەرەکییەوە دەبێت زۆر ڕووکەشانە حیسابی بۆ بکەین. لە ژیان و چیرۆکە پۆلیسییەکاندا تاوانەکە دیاریکراوە. پۆلیسەکە خەریکی گەڕان لەناو نامەکان و جێ پەنجە و فیشەک و چەک دەبێت. بەڵام لانی کەم ئەوە دەزانێت کوشتنێک ڕوویداوە.
کاری زانستکار بەو شێوە نییە، دەتوانی تەسەوری کەسێک بکەیت کە هیچ لە کارەبا نازانێت. خەڵکی پێش ئەویش بە خۆشی دەژیان و هیچیان لە کارەباش نەدەزانی. کانزا، بوتڵ، پلێتی زێڕ، شووڵی پلاستیکی، قوماشی پەشمین، بە. کورتی هەموو ئامرازەکانی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەم سێ تاقیکردنەوە (تاقیکردنەوەی سەلماندنی بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکانی کارەباو چۆنیەتی دابەشبوونیان) بخە بەردەستی ئەم کەسە. لەوانەیە ئەو کەسێکی تێگەیشتووش بێت. بەڵام لەوانەیە ئەو شەراب بکاتە ناو بتڵەکەوەو قوماشە پەشمینەکە بۆ پاککردنەوەی بەکاربهێنێت. بەڵام هەرگیز بیری بۆ ئەوە ناچێت ئەو کارانەی باسمان کرد پێی بکات.
پۆلیسی پشکنەر دەزانێت تاوانێک ڕوویداوە، پرسەکە ڕوونە بکوژی کۆک ڕۆبین کێیە؟ زانستکار لانیکەم دەبێت بەشێک لە تاوانەکە خۆی ئەنجامی بدات و بۆ خۆشی پشکنین ئەنجام بدات. لە هەمانکاتیشدا کارەکەی تەنها بە شیکاری یەک شت کۆتایی پێنایەت. بەڵکو دەبێت بیر لە هەموو ئەو دیاریدانەی ڕوویانداوە یان لەوانەیە ڕوو بدەن، بکاتەوە.
پەرەسەندنی فیزیا
ئالبێرت ئاینشتاین- لیۆپۆڵد ئینفڵد
و/ حسێن حسێنی
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,401 times
Write your comment about this item!