لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی #کانێسکان# لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە و خاوەنی 4 براو 3 خوشک بووه. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی وناوەندی لە سلێمانی و ئامادەیی کشتوکاڵی لە #بەکرەجۆ# تەواوکردووە.
سەرەتای ژیانی سیاسی لە ڕێکخراوی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) دەستپێکردووە ودواتر بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لەگەڵ براکانی و چەند جارێک لە ڕژێمەکانی ئێراقی داگیرکەر (باوکی و کاکە جەمال) زیندانی سیاسی بووە لە بەندیخانەی (حامیەی سلێمانی و بەندیخانەی موسڵ و مسەیب) .
برای فەرماندە (#نوری حەمە عەلی#) کە پێشمەرگەیەکی ئازاو بوێری کوردستان بووە.
ڕۆژی #12-06-2018# لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,856 times